KDC

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆشبێت پارێزەر عوسمان بەهلەوی دەکات

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پارێزەری ناسراو عوسمان بەهلەوی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.

لە پەیامەکەدا هاوخەمیی قووڵی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزەر عوسمان بەهلەوی دەربڕیوە و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی گرنگی ئەو بنەماڵەیە کردووەتەوە لە خزمەتکردنی کوردستاندا.

پارێزەر عوسمان بەهلەوی یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکان کە خۆی و بنەماڵەکەی ڕۆڵێکی بەرچاویان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵاتدا هەبووە، نووسینگەی دیاسپۆرای بارەگای بارزانی، کە ئەرکی بەدواداچوون و گرنگیدانە بە ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە، لەم پرسەنامەیەدا کار و خزمەتەکانی ئەم بنەماڵەیە بەرز دەنرخێنێت و لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە وەک خەمێکی هاوبەش دەبینێت.

دەقی پەیامەکە :

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی پارێزەر عوسمان بەهلەوی
د. شێرکۆ عوسمان و د. جوان عوسمانی بەڕێز

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی قەدرگرانتان، کەسایەتیی ناسراو و پارێزەری بەڕێز عوسمان بەهلەوی پێمان گەیشت.
بنەماڵەی بەهلەوی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرن کە بە خزمەت و زانستی خۆیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیشدا خاوەن پێگەیەکی تایبەتن، ئێمە لەم خەمە گرانەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە لایەن خۆمەوە و بە ناوی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە، بنەماڵە، خزم و سەرجەم دۆستانتان دەکەین.
لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

سەرتان ساغ بێت و جێگەی بەهەشت بێت.

شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی

 

 

کارزان حەیدەر

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

http://Karzan [email protected]

___

پەیامی سەرەخۆشی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دکتۆر سامیە شاکر

Karzan

وێبنارێک لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

Harmn

ناوەندی بازل مامۆستا شێرزاد حەسەن بەسەردەکاتەوە

Harmn