KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە جودی هێرش تەیار دەکات

بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵای فڕۆکەوانی لە وڵاتی نەرویج و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان،  شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە نووسینگەی دیاسپۆرای بارەگای بارزانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جودی هێرش تەیار دەکات کەگەنجێکی خەڵکی پیرمامە.

لە پەیامەکەدا، شفا بارزانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی شایستەی فڕۆکەوانیی لە لایەن ئەو گەنجەوە بە بەرز نرخاندووە و وەک دەستکەوت و مایەی شانازی بۆ بنەماڵەکەی، خەڵکی قەزای پیرمام و تەواوی گەلی کوردستان و دیاسپۆرا لە دەرەوەی نیشتمان وەسف کردووە.

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی ئاماژەی بەوە کردووە، بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە ساتی تۆمارکردنی ئەم سەرکەوتنەدا، بەڵگەیەکی ڕوون و حاشاهەڵنەگرە لەسەر پەیوەندیی قووڵی ڕۆحی و دڵسۆزیی گەنجانی خاوەن توانا بۆ خاک و نیشتمانەکەیان لە هەر شوێنێکی جیهاندا بن، هاوکات هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستووە.

بڕوانامەی ئەی تی پی ئێڵ بە بەرزترین ئاستی مۆڵەتی فڕۆکەوانیی مەدەنی دادەنرێت لە جیهاندا کە ڕێگە بە فڕۆکەوان دەدات وەک کاپتن لە هێڵە ئاسمانییە بازرگانییەکاندا کار بکات، بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک نەرویج، لە درێژەی ئەو سەرکەوتنە زانستی و پیشەییانەیە کە گەنجانی کوردی تاراوگە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەدەستی دەهێنن و لەو چوارچێوەیەشدا نووسینگەی دیاسپۆرای بارەگای بارزانی بەردەوام پشتیوانی بۆ توانا و لێهاتووییەکانی ڕەوەندی کوردستانی دووپات دەکاتەوە.

 

دەقی پەیامەکە :

بەڕێز کاک جودی هێرش تەیار

بەدەستهێنانی بڕوانامەی شایستەی (ATPL) لە بواری فڕۆکەوانیدا لە وڵاتی نەرویج، لە لایەن بەڕێزتانەوە بە بەرز دەنرخێنین و دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێدەکەین.

ئەم دەستکەوتە نەک تەنیا مایەی شانازییە بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەتان و خەڵکی سەربەرزی قەزای پیرمام، بەڵکو سەرمایەیەکی بەنرخ و شانازییەکی گەورەیە بۆ تەواوی گەلی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی نیشتمان.

دیمەنی بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ساتی تۆمارکردنی ئەم دەستکەوتەدا، ئاماژەیەکی ڕوون و بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر پەیوەندیی قووڵی روحی و وەفاداریی گەنجانی خاوەن توانا بۆ خاک و نیشتمانەکەیان، لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بن.

دووبارە پیرۆزە و هەمیشە سەربەرز و لە سەرکەوتندا بتان بینم.

لەگەڵ ڕێزماندا.

شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی
10ـی تشرینی یەکەمی 2026 

 

___

‎ڕوسیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بە هاوکاری کۆنفدراسیۆن چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجامدا

Harmn

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی پرسەی زیگی مارتش بوون

Harmn