KDC

بە بەشداریی ئەڵمانیا و چوار پارچەی کوردستان..بۆ یەکەمجار چەترێکی نەتەوەیی بۆ خەباتی دیاسپۆرا راگەیەندرا

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەوڵەتی ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، یەکەم کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی وەک خاڵی کۆتاییهێنان بە پەرتەوازەیی رەوەندی کوردستانی و راگەیاندنی یەکەمین چەتری نەتەوەیی لە مێژووی تاراوگەدا، بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بووە گۆڕەپانی یەکڕیزییەکی نەتەوەیی، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە میانی کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، پێشوازی لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئەڵمانیا، پەرلەمانتاران و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کرد و ئەم رۆژەی بە رۆژی برایەتیی کوردستانییان وەسف کرد کە تێیدا کوردان خۆیان بڕیار لە ئایندەی نەتەوەکەیان دەدەن.

لە گوتارەکەیدا، شفا بارزانی تیشکی خستە سەر وەرچەرخانێکی مێژوویی لە کاری رێکخراوەییدا و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەرچی لە رابردوودا خزمەتێکی زۆری زمانی کوردی کراوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان تاکەکەسی و دامەزراوەیی بوون و کاریگەرییەکانیان سنووردار بووە، بۆیە راگەیاندنی ئەم فیدراسیۆنە دەبێتە یەکەمین چەتری کوردستانی و ماڵێکی گەورە کە هەموو ئەو هەوڵە پەرتەوازانە لەپێناو پاراستنی کلتوور و زمانی کوردی یەکدەخات.

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی راشکاوانە پەیامێکی ئاراستەی نەیارانی ئەم یەکڕیزییە کرد و جەختی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی هێزە داگیرکەرەکان هەوڵی تەواو دەدەن بۆ درزخستنە نێو ئەم ماڵە نوێیەوە، بەڵام ئامادەیی زانا و شارەزایانی دیاسپۆرا و ئەو کۆدەنگییەی دروست بووە، نیشانەی ئەوەیە کە هیچ ئەجێندایەکی بیانی بەسەر ئیرادەی رەوەندی کوردستانیدا تێپەڕ نابێت.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

___

سوودەکانی زەیتون

KDC

‎لە نێوان کۆلۆنیالیزم و نەتەوەسازیدا

KDC

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەيی تۆمارکرد

KDC