KDC

مەلا بەختیار لە هۆڵەندا شیکاری بۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەنووسی کوردستان دەکات

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ئەمساڵدا، بە دەستپێشخەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، کۆڕێکی فراوانی سیاسی و شیکاری بۆ سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر مەلا بەختیار لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوە بچێت، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر پرسی کورد.

بە ناونیشانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە دوریانی گۆڕانکاریدا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 11ی 7ی 2026، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا و بەتایبەت لە هۆڵەندا، دەبنە میوانداری کۆڕێکی کراوە بۆ شیکردنەوەی دۆخی هەستیاری ناوچەکە، ناوەڕۆکی ئەم دیدارە زیاتر فۆکەس دەخاتە سەر ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە هەر 25 بۆ 50 ساڵ جارێک لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن، تێیدا بەوردی باس لەوە دەکرێت کە چۆن لە دوای قۆناغی بەهاری عەرەبییەوە، جارێکی دیکە نەخشە و هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارە چارەنووسسازە دەدرێتەوە کە ئایا ئەم گۆڕانکارییانە چ جۆرە کاریگەرییەک لەسەر پێگە و داهاتووی کوردستان دروست دەکەن.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک یەکێک لە ناوچە هەرە ئاڵۆز و خێرا گۆڕاوەکانی جیهان، بەردەوام لەبەردەم شەپۆلی گۆڕانکاریی سیاسی و جیۆپۆلەتیکیدایە. کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکیی ئەم ناوچەیە، بەردەوام کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم شەپۆلانەوە، دوای ڕووداوەکانی ناسراو بە بەهاری عەرەبی و ئەو ئاڵۆزییانەی بەدوای خۆیدا هێنای، ئێستا ناوچەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێی ململانێ و داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی، ڕێکخستنی ئەم جۆرە کۆڕ و دیدارانە لە تاراوگە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ڕەوەندی کوردی تا لە نزیکەوە و بە تێڕوانینێکی شیکارییانە ئاشنای پێشهاتەکان ببن و بەشداری لە گفتوگۆی ئازادانەدا بکەن بۆ دەوڵەمەندکردنی تێگەیشتنی نەتەوەیی بەرامبەر بەو ئاڵەنگارییانەی ڕووبەڕووی کوردستان دەبنەوە.

ڕێکخەرانی کۆڕەکە بانگهێشتی گشتییان کردووە بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی کراوە، تاوەکو ئامادەبووان بتوانن بە بیروڕای جیاواز و بۆچوونی ئازادانە بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند بکەن.

وردەکارییەکانی کات و شوێنی کۆڕەکە بەم شێوەیەن:
ڕێکەوت: ڕۆژی شەممە 11ی 7ی 2026
کات: کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ
ناونیشان: هۆڵەندا – فلاردینگن
Maasboulevard 15, 3133 AK Vlaardingen
ژمارەی تەلەفۆن بۆ زانیاریی زیاتر: 0687568001

 

 

 

 

کارزان حەیدەر

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

[email protected]

http://wats+telegram 009647504475408

___

بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی زەبێست

KDC

چین پلانی ئەوەی هەیە یەکەم ئئتۆمبێلی فڕین درووست بکات

KDC

ئەوروپا داوای ڤاکسینە پەرەپێدراو ی دژ بە ئۆمیکرۆن لە کۆمپانیایی فایزەر دەکات

KDC