KDC

پەیامی سەرەخۆشیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام

بنەماڵەی بەڕێزی سیناتۆر لیندزی گراهام و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

 

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆری دێرینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لیندزی گراهاممان پێگەیشت، کە لە تەمەنی 71 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

سیناتۆر لیندزی گراهام کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی کاریگەری سیاسی بوو لە ئەمریکا،  ئەو بە درێژایی ساڵانی کارکردنی لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیراندا، وەک دۆستێکی دڵسۆز و پاڵپشتێکی گرنگی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و داکۆکیکار لە مافەکانی ناسرابوو، هەڵوێستە هاوسۆز و پشتیوانیکارەکانی ئەو بەرانبەر بە گەلی کورد لە کاتە جیاوازەکاندا، هەمیشە لە بیرەوەریی ئێمەدا بە زیندوویی دەمێننەوە.

ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، هاوکارانی لە کۆنگرێس و گەلی ئەمریکا دەکەین، هیوای ئارامی و سەبووری بۆ بنەماڵە و دۆستانی دەخوازین.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
12ی تەمموزی 2026

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا

KDC

زیاتر لە چوارهەزار کۆچبەر بێ سەروشوێنن و هەندێکیشیان گیانیان لە دەست داوە لە ڕێگەی دەریادا

KDC

کامیل لێکووز: بەریتانیا و ڕواندا ڕێگا بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە،بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە ئەنجامبدەن

Harmn