KDC

کۆمەڵەی 7: دەبێ تاڵیبان رێ لە هاووڵاتیان نەگرێ کە دەیانەوێ وڵات جێبهێڵن

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، دەڵێ، کۆمەڵەی حەوت لەسەر پلانێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان کۆکن و، مەرجی یەکەمی رێککەوتنەکەش ئەوەیە، دەبێ چەکدارانی تاڵیبان رێڕەوێکی پارێزراو دابین بکەن بۆ ئەو ئەفغانیانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن، تەنانەت لە دوای 31ی مانگی هەشتیشەوە.

جۆنسن دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ کردمان، ئەوەیە کۆمەڵەی حەوت رێککەوتن نەک تەنیا لەسەر هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گواستنەوەی هاووڵاتیان، بەڵکو لەسەر نەخشە رێگایەکیش کە چۆن لەگەڵ تاڵیباندا رێبکەوین.

ئاماژەی بەوەشدا، مەرجی یەکەمی ئەوان وەک کۆمەڵەی حەوت، ئەوەیە، دەبێ ئەوان گرەنتی و رێگا بدەن هاووڵاتیان وڵاتەکە جێبهێڵن، لە 31ی مانگی هەشت و دواتریشەوە، رێڕەوێکی پارێزراو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بێنە دەرەوە، فرووست بکرێت.

باسی لەوەش کرد، هەندێ لە تاڵیبانەکان دەڵێن ئەوە قبوڵ ناکەن، بەڵام هیوای خواست، کە هەندێکیان لەوە تێبگەن، چونکە کۆمەڵەی حەوت کاریگەرییەکی بەرچاوی لە رووی ئابووری و دیبلۆماتی و سیاسییەوە هەیە.

جۆنسن جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەوان دەیڵێن، ئەوەیە، کە نابێ ئەفغانستان دووبارە بگەڕێتەوە دواوە و ببێتە شوێنی درووستبوونی تیرۆر، ئەفغانستان نابێ ببێتە دەوڵەتێکی ماددە هۆشبەرەکان، دەبێ کچان بخوێنن.

___

ئۆکرانیا سوپاکەی بەهێز دەکات

Harmn

چیک: وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەندامی ناوچەی شینگن پشتیوانی توندکردنی سەر سنورەکان دەکەن

Harmn

لیتوانیا :هەفتەی داهاتوو 272کۆچبەری عێراقی دەگەڕێنێتەوە

Harmn