KDC

شاندێکی بەشی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆن بەشداری یادی دامەزراندنی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستانی کرد

شاندێکی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری یادی دامەزراندنی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستانیان کرد.

رۆژی چوارشەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، شاندی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبوون لە عەلی جەمال و خاتوو شاگوڵ، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستان، بەشدارییان لە یادی حەوت ساڵەی دامەزراندنی ئەو رێکخراوەدا کرد.

شایانی باسە، رێوڕەسمەکە، بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و، هونەرمەندان و کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەموو لایەک جەختیان لە ئاشتی و پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردەوە، هەروەها جەختیشیان لەوەکردەوە، کە دەست لەناو دەستی یەکتر، دژی دوژمنانی گەل و خاک بوەستنەوە.

___

سوید:ژمارەی کوشتن زیادی کردووە

nusar1

تاهیر هەورامی پێشوازی لە عەزیز شامیلۆڤ کرد

nusar1

ئەنتۆنیۆ گۆتیریس سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ دەکات ،وڵاتانی ڕۆژئاواش پلانی درێژخایەن بۆ ئۆکرانیا دادەڕێژن

nusar1