KDC

ئاهەنگی دەرچوونی ٤٩ قوتابیی کورد لە لوکسەمبۆرگ بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی بەرپرسی فیدراسیۆنی زمان، کۆمەڵەی ڕۆژ لوکس لە لوکسەمبۆرگ بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی زمان، ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردییان بەڕێوە برد.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٨ی٧ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مەم دۆگالا بەرپرسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی، کۆمەڵەی ڕۆژ لوکس لە لوکسەمبۆرگ بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی، ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردی بۆ ٤٩ قوتابیی بەڕێوە برد، کە تێیدا نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە قوتابخانەی INALCO بەشداری بوون.

لە ئاهەنگەکەدا بڕوانامەی دەرچوون بە خوێندکاران بەخشرا و دیاریشیان پێشکەشیان کرا.

بەشداربووان لە ئاهەنگەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی فێرکردن و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردی لەناو کۆمەڵگە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات و پشتگیریکردنی نەوەی نوێ بۆ فێربوونی زمان و کولتووری کوردی کردەوە، کە نەوەی نوێی کوردی دانیشتووانی دیاسپۆرا لە زمانی دایکیان دانەبڕێن.

 

___

بە ڤیدیۆ: دیمانەی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەسەر پڕۆژەی خوێندنی ئۆنلاین

Harmn

کۆمپانیای سامسۆنگ بەم زووانە نوێترین بەرهەمەكانی دەخاتە بازاڕەوە

KDC

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت

Harmn