KDC

هۆڵەندا: پلاتفۆڕمی کۆمەڵەی کوردی بۆ کاری هاوبەش داوای بە ئەندام بوونی لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

پلاتفۆڕمی کۆمەڵەی کوردی بۆ کاری هاوبەش، داوا دەکەن ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە چەندین ڕێکخراوی کوردستانی پارچەکانی کوردستانی تێدا ئەندامن.

پلاتفۆڕمی کۆمەڵەی کوردی بۆ کاری هاوبەش، بە نوسراوێکی فەرمیی داوایان لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کردووە ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنەکە و چالاکییە نەتەوەییەکانیان لە ژێر چەتری کۆکەرەوەی کۆنفدراسیۆن ئەنجامبدەن.

ئەو پلاتفۆڕمە لە چەند ڕێکخراوێکی کوردستانی پێکهاتون و مۆڵەتی فەرمیی کارکردنیان لە وڵاتی هۆڵەندا هەیە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی لەو هەنگاوەی پلاتفۆڕمی کۆمەڵە کوردییەکان کرد لە وڵاتی هۆڵەندا و هیوا دەخوازێ ئەو پلاتفۆڕمە لەگەڵ ناوەند و ڕێکخراوەکانی دی لەو وڵاتە لەسەر کار و چالاکییەکانی خۆیان لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆندا بەردەوامبن.

___

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

Harmn

ئەمەریکا :46کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیان لەدەستدەدەن

Harmn

ئیسرائیل لازقییەی موشەک باران کرد

Harmn