KDC

ئاشکرابوونی تۆڕێکی ساختەکاری لە لوکسمبۆرگ

وەزارەتی ناوخۆی لوکسمبۆرگ بە فەرمی 5 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆچبەریی لە کارەکانیان دوورخستەوە، دوای ئەوەی دەرکەوت تێوەگلاون لەگەڵ تۆڕێکی بەرفراوانی ساختەکاری کە زیاتر لە 200 مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بە شێوەیەکی نایاسایی داوەتە کۆچبەرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، کە پێشبینی دەکرێت هاوڵاتییانی کوردیان لە نێواندا بێت.

ئەم تۆڕە نایاساییە بۆ ڕاییکردنی کارەکانی پشتی بە چەندین بەڵگەنامەی ساختە بەستووە، لەوانە دابینکردنی بڕوانامەی زانکۆیی، بڕوانامەی زمان، گرێبەستی کار و ناونیشانی نیشتەجێبوونی درۆینە، کۆچبەرەکان لە بەرانبەر پێدانی بڕە پارەیەکی زۆردا ئەم کارئاسانییەیان بۆ کراوە، ئەمەش ڕێگەی بۆ خۆش کردوون کە دواتر بە شێوەیەکی نادروست سوود لە هاوکارییە کۆمەڵایەتی و داراییەکانی حکومەتی لوکسمبۆرگ وەربگرن.

تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوکسمبۆرگەوە بە چڕی بەردەوامن و 25 کەس وەک تۆمەتباری سەرەکی لەم دۆسیەیەدا دەستنیشان کراون، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بۆ سەر ئەندامانی ئەم تۆڕە زۆر قورسن و بابەتەکانی وەک گەندەڵی دارایی، سپیکردنەوەی پارە، ساختەکاری لە بەڵگەنامە فەرمییەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەخۆدەگرن، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕەهەندی زیاتری ئەم کارە نایاساییە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

 

 

___

واشنتن سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران گەشبین نین

Harmn

داڤۆس 2026.. مەسرور بارزانی پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە کارنامەی کۆڕبەندە جیهانییەکەوە

Harmn

چەکدارانی سەر بە سوپای تورک، خانەوادەیەکی کوردی عەفرین دەڕفێنن

KDC