KDC

هەواڵگری ئەمەریكا نەیتوانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستنیشان بكات


بەپێی میدیا ئەمەریكیەکان هەواڵگری ئەو وڵاتە لەدەستنیشانكردنی سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەیكۆرۆنا سەركەوتوو نەبوون.


دوای ئەوەی لە مانگی ئایاردا، جۆو بایدن سەرۆكیئەمەریكا، هەواڵگری وڵاتەكەی راسپارد بۆ ئامادەكردنیراپۆرتێك لە بارەی دۆزینەوە و دەستنیشانكردنیسەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لە ماوەی 90 رۆژداراپۆرتێك ئامادەكراوە و خراوەتەبەردەم بایدن.


رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردوەتەوە، دەزگایهەواڵگری ئەمەریكا لە دیاریكردنی سەرچاوەیبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شكستی هێناوە و، دیارنییە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی چینەوە بووە، یالە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە.


یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەكۆتاییەكانی ساڵی 2019، لە شاری ووهانی هەرێمیهوبێی چین تۆماركرا، كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 11 ملیۆن كەسە، دواتر ڤایرۆسەكە بە هەموو جیهاندابڵاوبووەوە.


هەر لە سەرەتاوە ئەمەریكا چەندین جار چینی بەبڵاوكردنەوەی ڤایرۆسەكە و شاردنەوەی زانیاری لەوبارەوە تۆمەتبار كرد، بەرپرسانی پەكینیش بە توندی ئەوتۆمەتەیان رەتكردوەتەوە.

___

شیعرێک پێشکەشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکرێت

KDC

ڕوسیا لەناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆکرانیا نیگەرانە

nusar1

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW