KDC

بەریتانیا 20 ملیۆن پاوەند بۆ بەهێزکردنی پاسەوانیی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە کۆچبەران تەرخان دەکات

حکومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی و توندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان، بڕیاری تەرخانکردنی 20 ملیۆن پاوەندی بۆ زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە فەرەنسا تەرخانکرد.

ئەم بودجە تایبەتە، ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی توندوتۆڵی سنوورەکان و ڕێگریکردنە لەو بەلەمە بچووکانەی کە لە کەناڵی ئینگلیزەوە هەوڵی پەڕینەوە دەدەن.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارەی حکومەت لە ژێر کاریگەری ئەو فشارە زۆرانەدا هاتووە کە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران لە وەرزی هاویندا کەوتووەتە سەر دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، هاوکات، دەرکەوتنی هەندێک کێشەی تەکنیکی لە سیستەمی پشکنینی پەنجەمۆر لە خاڵە سنوورییەکان، ئاستەنگی بۆ کارەکانی پاسەوانی سنوور دروست کردووە، ئەمەش وایکردووە لەندەن بودجەیەکی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و زیادکردنی کارمەندانی پشکنین دابین بکات.

پرسی کۆچی نایاسایی لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە، یەکێکە لە ئاڵۆزترین دۆسیە ئەمنییەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، ساڵانە هەزاران کۆچبەر لە هەلومەرجێکی مەترسیداردا و بە بەکارهێنانی بەلەمی بچووک هەوڵی گەیشتن بە کەناراوەکانی بەریتانیا دەدەن، لەندەن هیواخوازە لە ڕێگەی ئەم ڕێکارە نوێیەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ پاریس، بتوانێت ڕێڕەوەکانی کۆچکردن سنووردار بکات و ئاسایشی سنوورە ئاوییەکانی بەهێزتر بکات.

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

 

___

گەیشتنی بەلەمی کۆچبەران بەرەو بەریتانیا کەمی کردووە

Karzan

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە

Harmn