KDC

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید بەتوندی هاتە دەنگ..کۆچبەران چانسیان نەما

توێژەرێکی پەیمانگەی سویدی بۆ توێژینەوەکانی ئەورووپا دەڵێ، بەهۆی فشاری زۆری کۆچبەران لەسەر ئیسپانیا، لەوانەیە داوا بکرێت وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بە شێوەیەک بەشداری لە چارەکردنی قەیرانەکە بکەن. لە بەرانبەردا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید دەڵێ، سوید پەنابەر قبوڵ ناکات.

لێشاوە بێوێنەکەی کۆچبەران بەرەو ناوچەی سیۆتای ئیسپانیا بووەتە یەکێک لە گەورەترین تاقیکردنەوەکانی دەستووری نوێی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا. بێرند بارسێل توێژەری پەیمانگەی سویدی بۆ توێژینەوەکانی ئەورووپا دەڵێت: ئەم قەیرانە دەتوانێت توانای وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بۆ هاوکاری و هاوبەشکردنی بەرپرسیارێتیی تاقی بکاتەوە.
بارسێل ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەگەر ژمارەی کۆچبەران فشارێکی زۆر لەسەر ئیسپانیا دروست بکات، ئەوا لەوانەیە داوا بکرێت وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بە شێوەیەک بەشداری لە چارەکردنی قەیرانەکە بکەن.
ئەو وتی: لە بارودۆخێکدا، کە سوید ژمارەیەکی زۆر کەم پەناخواز وەردەگرێت، ئەستەمە بڵێین هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر ئەو بارودۆخە. لەوانەیە داواکاری هەبێت بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی کۆچبەران بێت.

لە بەرانبەردا، یۆهان فۆرشێل وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید ڕایگەیاند، کە ستۆکهۆڵم نایەوێت ببێتە بەشێک لە پرۆسەی دووبارە دابەشکردنەوەی کۆچبەران.
ئەو بە ڕۆژنامەی “ئێکسپرێس”ی سویدی وتووە، ئەگەر میکانیزمی هاوپشتیی هاتوو لە دەستووری نوێی پەنابەرانی یەکێتیی ئەورووپا چالاک بکرێت، سوید ئامادەیە هاوکاریی دارایی بکات، بەڵام پەنابەر قبووڵ ناکات.
لە هەمان کاتدا، جەیمی ئۆکیسۆن سەرکردەی دیموکراتەکانی سوید (SD)، داوای کردووە ئیسپانیا سنوورەکانی دابخات. ئەو هەڕەشەی کردووە ئەگەر مەدرید ئەو هەنگاوەی نەنا، دەبێت گفتوگۆ لەسەر مانەوەی ئیسپانیا لە ناوچەی شینگن بکرێت و سنوورەکان لەگەڵی کۆنترۆڵ بکرێنەوە.

___

سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا سەرنجێک

Harmn

سوید:شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکەن

Harmn

یۆنان :سەنتەرێکی کوردی کۆنگرەیەکی ئابوری سازدەکەن

Harmn