KDC

فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا و دامەزراوەی سازلێرت برەو بە هاوکارییەکانیان دەدەن

بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی باشتر بۆ فێربوونی زمان و خێراکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوونی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆمەڵگەی هۆڵەندیدا، فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی و دامەزراوەی فێرکاریی (سازلێرت) هەوڵەکانیان یەکدەخەن، ئەم هەنگاوە وەک پردێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردنی تازەهاتووان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لەو وڵاتەدا هەژمار دەکرێت.

شاندێکی باڵای فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا سەردانی دامەزراوەی سازلێرتیان کرد، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چالاکییەکانیان و تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی پەروەردە و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتیدا.

شاندەکە کە پێکهاتبوو لە خاتوو ڕێحان سەعید، سەرۆکی فیدراسیۆن، گۆهدار بۆتانی، جێگری سەرۆک، خاتوو ڕووناک فەتحۆڵازادە، بەرپرسی چالاکییەکان و مامۆستا دادەوان سولەیمان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی سازلێرتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا نوێنەرانی فیدراسیۆن لە نزیکەوە ئاشنای بینین و ستراتیژی کارکردنی ئەو دامەزراوەیە بوون، کە بە شێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر فێرکردنی زمانی هۆڵەندی و پشتگیریکردنی پەنابەران و خێزانە تازەهاتووەکان دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لەناو کۆمەڵگەی نوێدا جێگەی خۆیان بکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و بەرهەمدار لەبارەی دەرفەتەکانی هاوکاریی دووقۆڵی لە داهاتوودا ئەنجامدرا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی کردەوە لە بوارەکانی فێرکردن و پێشکەشکردنی هاوکاریی نیشتەجێبوون بۆ کوردانی نیشتەجێی هۆڵەندا.

شاندی میوان ستایشی کارە مرۆیی و زانستییەکانی سازلێرتیان کرد، بەتایبەت لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران.

لەم چوارچێوەیەدا، فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی خاتوو سازان، دامەزرێنەر و بەرپرسی ڕێکخراوی سازلێرت کرد، بۆ ئەو میواندارییە دڵسۆزانەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم دیدارە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ کارکردنی هاوبەش و درێژخایەن کە خزمەتێکی گەورە بە بەرژەوەندییەکانی تەواوی کۆمەڵگەی کوردستانی لە هۆڵەندا بگەیەنێت.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، قۆناغێکی نوێی پاڵپشتی بۆ قوتابخانە کوردییەکانی تاراوگە دەستی پێکرد

Karzan

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکان هاتە دەنگ 

KDC

ئاگاداریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی لە وڵاتی ئۆکرانیا نیشتەجێن

Harmn