KDC

ڕەزڤان غازی ئەبوزێد: دروستکردنی ماڵپەڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە نەرویژ بۆ کۆکردنەوەی کوردانی نیشتەجێی وڵاتەکەیە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی نەرویژ، پڕۆژەیەکی دیجیتاڵیی فرەزمانی وەک پردێکی پەیوەندی بۆ کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ئەم ماڵپەڕە کە بە زمانەکانی کوردی (شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی، ئینگلیزی و نەرویژی پەرەی پێدراوە، ئامانجی سەرەکی کۆکردنەوەی کوردستانییان و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکانیانە لە تاراوگە.

ڕەزڤان غازی ئەبوزێد، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویژ، ئاماژەی بەوە کرد، بیرۆکەی دروستکردنی ئەم ماڵپەڕە دوای دامەزراندنی ناوەندەکە لە مانگی 5ی ساڵی 2026 هاتە کایەوە، جەختی لەوە کردەوە، کارەکانیان لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانییە، کە داوای کردووە لە دیاسپۆرا تەنیا خزمەتی دۆزی کورد و کوردایەتی بکرێت و دوور بکەونەوە لە حزبایەتی، هەر بۆیە ماڵپەڕەکە وەک چەترێک دەبێت بۆ هەموو کوردانی نەرویژ بەبێ جیاوازی.

جگە لە لایەنی پەیوەندییەکان، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، زمان و کلتووری ڕەسەنی کوردی یەکێکی ترە لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەم پڕۆژە ئەلیکترۆنییە، بەرپرسی ناوەندەکە دەستخۆشی لەو گەنجە کوردە بەتوانایانە کرد کە لە وڵاتی نەرویژ کۆمپانیایەکی تایبەت بە ژیریی دەستکردیان هەیە و ئەرکی دیزاین و دروستکردنی ماڵپەڕەکەیان گرتووەتە ئەستۆ، کە ئەمەش نیشانەی گەشەکردنی توانای گەنجانی کوردە لە بواری تەکنەلۆژیای سەردەمدا.

ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا پێویستییەکی زۆری بە سەکۆی بەیەکگەیشتنی هاوچەرخ هەیە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویژ بە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە دەیەوێت ببێتە ناوەندێکی چالاک بۆ پاراستنی کلتوور و ناسنامەی نەوەکانی داهاتووی کورد لە ناو کۆمەڵگەی نەرویژیدا.

___

كۆڵبه‌رێكی كورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژرا

KDC

ماڵپەڕی فەرمی ڕیا تەزە پەیامێکی پیرۆزبایی شفا بارزانی بڵاودەکاتەوە

Karzan

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجان دەکاتەوە

Harmn