KDC

کۆنفیدراسیۆن سەرەخۆشی لە خاتوو بەیان سامی و بنەماڵەی هونەرمەند موزەفەر شافیعی دەکات

دەقی پرسەنامەکە:

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان،
بەڕێزان، خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان-بنەماڵەی شانۆکار موزەفەر شافیعی
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شانۆکاری دیاری کوردستان و دیاسپۆرا، خوالێی خۆشبێت موزەفەر شافیعی-مان پێ گەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە ئێوە و تەواوی دۆستان و ئازیزانتان دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
کۆچی دوایی شانۆکار موزەفەر شافیعی، سەرباری ئەوەی خەمێکی گەورەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆشاییەک لە بواری شانۆی کوردیدا دروست دەکات.‎
ناو و یاد و بەرهەمە بەپێزەکانی خوالێی خۆشبێت موزەفەر شافیعی، هەمیشە لە مێژووی هونەریی کوردیدا بە زیندوویی دەمێننەوە.

‎کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
‎٩ی ئابی ٢٠٢٦

___

رۆمانیا توندوتیژی دژی پەنابەرە عێراقی و ئێرانی و ئەفغانییەکان بەکار دێنێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیەندراوی کۆتایی یەکەمین دیدرای ڕاگەیاند

KDC