دەقی پرسەنامەکە:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان،
بەڕێزان، خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان-بنەماڵەی شانۆکار موزەفەر شافیعی
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شانۆکاری دیاری کوردستان و دیاسپۆرا، خوالێی خۆشبێت موزەفەر شافیعی-مان پێ گەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە ئێوە و تەواوی دۆستان و ئازیزانتان دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
کۆچی دوایی شانۆکار موزەفەر شافیعی، سەرباری ئەوەی خەمێکی گەورەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆشاییەک لە بواری شانۆی کوردیدا دروست دەکات.
ناو و یاد و بەرهەمە بەپێزەکانی خوالێی خۆشبێت موزەفەر شافیعی، هەمیشە لە مێژووی هونەریی کوردیدا بە زیندوویی دەمێننەوە.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
٩ی ئابی ٢٠٢٦

