KDC

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا لەگەڵ قوتابییان و لاوانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا لەگەڵ بەشێک لە قوتابییان و لاوانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کرد، ئەوەش بە مەبەستی بەشداری پێکردنیان لە بۆنە و چالاکییە نەتەوەییەکانی کورد.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩-٨-٢٠٢٦، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، لە شاری ڕۆتردام کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێک لە قوتابییان و لاوانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کرد، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە گەنجان، ڕۆڵی لاوان لەناو کۆمەڵگە و پلان و چالاکییەکانی فیدراسیۆن کرا.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر، ڕێحان سەعید بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، باسێکی لەسەر فیدراسیۆنەکە و ئامانج و کارەکانی کرد، هەروەها پلان و بەرنامەکانی فیدراسیۆنی تا مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ خستەڕوو و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گۆهدار بۆتانی جێگری بەرپرسی فیدراسیۆن، باسی کۆنگرەی فیدراسیۆن و ڕۆڵ و ئەرکەکانیان و چالاکییەکان و شێوازی ڕێکخستنی کارەکانیان کرد، هاوکات ئاماژەی بەگرنگیی بەشداریی گەنجان دا و جەختی کردەوە، کە فیدراسیۆن هەمیشە پشتگیریی گەنجان دەکات و هەوڵ دەدات دەرفەتی زیاتر بۆ بەشداری و پێشکەوتنیان بڕەخسێنێت.

پاشان سالار حەجی بەرپرسی چالاکییەکانی فیدراسیۆن، چەند پلان و بیرۆکەیەکی بۆ چالاکی و بەرنامەکانی ساڵی داهاتوو خستەڕوو و لەم بەشەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەشداری زیاتر و چالاکتری گەنجان لە بەرنامەکانی داهاتوودا کرا.

پاشان قوتابییان و گەنجانی بەشداربوو سەرنج، بۆچوون و پێشنیار و پرسیارەکانی خۆیان خستەڕوو و لەگەڵ بەرپرسانی فیدراسیۆن گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە هەوڵەکانی فیدراسیۆنەکە بۆ نزیککردنەوەی گەنجانی کورد و گوێگرتن لە دەنگ و پێشنیارەکانیان و فراوانکردنی بەشدارییان لە کار و چالاکییە کۆمەڵایەتی، کەلتووری و نەتەوەییەکاندا.

جێی باسە، فیدراسیۆن پێی وایە گەنجان هێزێکی سەرەکیی داهاتووی کۆمەڵگەی کوردستانین و بەشداری و تواناکانیان ڕۆڵێکی گرنگ لە بەهێزکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا و پاراستنی پەیوەندیی نێوان نەوەی نوێ و نیشتماندا هەیە.

___

ڕوسیا موشەکی ناوەکی بڵاودەکاتەوە

Harmn

فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا بانگهێشتی کۆبوونەیەک دەکەن

KDC

سوید :لەسەدا 59هاوڵاتیان پشتگیری وڵاتەکەیان بۆ ئەندامێتی ناتۆ دەکەن

Harmn