KDC

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنا

کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی کونسوڵی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، هاوکات بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ماوەی کارکردنیدا، پێشوازی لێکرد.

کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئەڵمانیا لە ناو بازاڕ و شوێنە کلتووری و کەلەپوورییەکانی شاری هەولێر دەسوڕێتەوە، ڤیتکە لە پەیامەکەیدا سوپاسی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەو متمانە و میواندارییەی لە ماوەی کارکردنیدا نیشانیان داوە، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە کارکردنی لە هەرێم وەک کونسوڵی گشتی شەرەفێکی گەورە بووە بۆی و دڵنیایی داوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا لە ڕێگەی کونسوڵی نوێ و شوێنگرەوەکەیەوە بەردەوامییان دەبێت.

لەم چوارچێوەیەدا، عەبدولخالق محەممەد، بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە کردووە، ئەم دیدارە رۆژی 29/7/2026 و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی فەرمی کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەفین دزەیی دەستخۆشی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کردووە بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەرلین گێڕاویەتی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکانیدا بۆ خواستووە، لای خۆشییەوە، ڤیتکە خۆشحاڵی خۆی نیشان داوە کە لە ماوەی کارکردنیدا هەماهەنگییەکی باشی لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم هەبووە و سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردووە بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان لە کارەکانی کونسوڵخانەدا.

لە دیدارەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لەسەر بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکان لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا و ستافی کونسوڵخانە کردووەتەوە، هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و بارودۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد، کە وەک تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە باسی لێوەکرا.

 

ڤیدیۆی پەیامی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەم بەستەرەدا ببینە:

https://www.facebook.com/reel/854776671050409

___

100 هازار ئۆکرانی ئاوارەی پۆڵەندا بوون

Harmn

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: پۆتین پلانداڕێژەری پشت قەیرانی پەنابەرانە

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی ئینتیمای نیشتمانی سازدەکات

Harmn