KDC

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكات

ڕۆژی شەممە 22ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بە بۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و، ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی مافی پێكهاتەكان و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپای ڤاتیكانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئێمە سەربەرزین بەوەی كە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان ئایین و نەتەوە جیاكان بۆمان ماوەتەوە و ئەو دڵنیاییشی دا كە ئەو فەرهەنگە پارێزراو دەبێت و قووڵتر دەكرێتەوە. هەروەها دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونەكانی بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

مەترسی و دەرفەتەكانی بەردەم عێراق و ناوچەكە لە قۆناغی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

___

وڵاتی دانیمارک سەرکەوت بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

KDC

جۆ بایدن: هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا

KDC

هەولێر: نوسەر و ڕۆژنامەنووس پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد کۆچی دوایی کرد

Harmn