KDC

چین رەتیدەکاتەوە ڕوسیا داوای پشتیوانی سەربازی کردبێت و ، ئەمەریکا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە تۆمەتبار دەکات

ئەمڕۆ دوو شەممە، چین ڕەتیکردەوە کە ڕووسیا داوای هاوکاری سەربازی لێ کردبێت بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا، هەروەها ئەمەریکای بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بە مەبەستی خراپە تاوانبار کرد.

دوو بەرپرسی ئەمەریکا، دوێنێ یەکشەممە، بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاند، کە مۆسکۆ داوای پشتگیری سەربازی لە پەکین کردووە، لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها یارمەتی بدەن بۆ پەرەپێدان بە داگیرکارییە ناڕەواکەی بۆ ئۆکرانیا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ژاو لیجیان، ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، زانیاری چەواشەکار بڵاو دەکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەم دواییانە، لایەنی ئەمەریکا زانیاری چەواشەکارانەی دژ بە چین بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە سەبارەت بە دۆخی ئۆکرانیا نیازی خراپمان بووبێت.

جەختیشی لەوە کردەوە، پێگەی چین لەسەر پرسی ئۆکرانیا پتەو و ڕوونە و، ئەوان ڕۆڵێکی بنیاتنەر دەگێڕن لە بەستنی دانوستانەکانی ئاشتیدا، پێویستە هەر لایەنێک لە جیاتی ڕشتنی سووتەمەنی لەسەر ئاگرەکە، گرژی و ئاڵۆزییەکان هێور بکەنەوە، پێویستە پشت بە چارەسەرێکی دیبلۆماسییانە ببەستن.

___

پەیامی وەفاداری و پێزانین بۆ 64 ساڵەی تەمەنی پڕ شکۆ و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

Karzan

تورکیا :زیاتر لە 110 کۆچبەری نایاسایی لە دەریایی ئیجە ڕزگارکرد

Harmn

کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکایان کرد

Harmn