KDC

فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی گەشتێکی مەعریفی بۆ مۆزەخانەی مێژوویی ئەڵمانیا ڕێکدەخات

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ئاشناکردنی لاوانی کورد بە مێژوو و کلتووری وڵاتانی نیشتەجێبوونیان، فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی سەردانێکی زانستی و مەیدانیی بۆ 50 گەنجی هەڵگرانی بروانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و قوتابی دکتۆرا بۆ مۆزەخانەی (Haus der Geschichte Bonn) لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ڕێکخست.

ئەم چالاکییە وەک هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامۆژگارییانە دێت کە بۆ پەرەپێدانی توانای لاوان لە دیاسپۆرا و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگەی ئەورووپی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە جەختیان لێ کراوەتەوە.

یاد ئەمین، سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە بەرهەمی ڕاسپاردەکانی سەرۆک مەسعود بارزانییە، ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی ساڵی ڕابردوویاندا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە لاوانی کورد لە دیاسپۆرا شوێنی شیاوی خۆیان لەنێو کۆمەڵگەی ئەورووپیدا بکەنەوە و ببنە بەشێکی کاریگەر لەو وڵاتانە، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بتوانن هەم خزمەت بەو کۆمەڵگایانە و هەم بە دۆزی ڕەوای کوردستان بگەینن.

سەبارەت بە وردەکاریی سەردانەکە، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە ڕایگەیاند کە مۆزەخانەی (ماڵی مێژوو) لە شاری بۆن، ناوەندێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە تایبەتمەندییەکانی گەلی ئەڵمانیا و ئەو قۆناغە سەختانەی دوای جەنگی جیهانیی دووەم پێیدا تێپەڕیون، لاوە بەشداربووەکان کە لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا کۆببوونەوە، لە نزیکەوە ئاشنای چۆنیەتی بونیادنانەوەی ژیان و دەوڵەت بوون لە دوای وێرانکارییەکانی جەنگ، ئەمەش وەک وانەیەکی مێژوویی و چێژبەخش بۆ تێگەیشتن لە پێشکەوتنەکانی ئێستای ئەڵمانیا هەژمار کرا.

ئەو 50 گەنجەی بەشداریی گەشتەکەیان کردبوو، لە ئاستێکی بەرزی زانستیدا بوون و خوێندکارانی قۆناغەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بوون کە لە تەواوی پارچەکانی کوردستانەوە لە ئەورووپا نیشتەجێن، ڕێکخستنی سەردانی ئەم ژمارە زۆرەی لاوان و کۆنتڕۆڵکردنی لایەنە هونەری و زانستییەکانی گەشتەکە کارێکی پڕ زەحمەت بووە، بەڵام بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و ئامانجی خۆی پێکاوە.

لە بەرنامەی سەردانەکەدا و بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و یەکترناسین لە نێوان لاوانی رەوەندی کوردیدا، ئێوارەخوانێکی تایبەت ڕێکخرا، لەو کۆبوونەوەیەدا، گەنجان بەشداریی ئاهەنگێکی مۆسیقا و شایی کوردییان کرد، ئەمەش وەک ئاوێتەکردنی هەستی نەتەوەیی و کلتووری لەگەڵ ئەو زانیارییە مێژووییە جیهانییانەی کە لە مۆزەخانەکەدا بەدەستیان هێنابوو.

___

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ڕەوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە کرد 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات

Harmn