KDC

لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، قۆناغێکی نوێی پاڵپشتی بۆ قوتابخانە کوردییەکانی تاراوگە دەستی پێکرد

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی راستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی دەبنە پاڵپشتی سەرەکیی فیدراسیۆنی زمانی کوردی، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سیستەمی دابەشکردنی پەرتووک بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی دیاسپۆرا رێکدەخاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و بارەگای بارزانی ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ پشتیوانیکردنی دامەزراوە پەروەردەییەکانی دەرەوەی وڵات جێبەجێ دەکەن.

لە میانی یەکەم کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی کە ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026 لە ئەڵمانیا ساز درا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی ئاشکرای کرد کە سەرۆک مەسعود بارزانی وەک مەرجەعی گەلی کورد، راسپاردەی دەرکردووە بۆ ئەوەی ببنە هاوکار و پاڵپشتی سەرەکیی فیدراسیۆنەکە، ئەمەش لەپێناو کردنەوەی قوتابخانەی نوێی زیاتر و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات.

شفا بارزانی ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە رووی دابینکردنی لۆجستی و پێداویستییە زانستییەکانەوە، روونی کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە ناردنی پەرتووکی خوێندن بۆ دیاسپۆرا، بەڵام لەمەودوا لە رێگەی ئەم فیدراسیۆنەوە و بە شێوازێکی زانستییانە و رێکوپێکتر ئەو پەرتووکانە بەسەر قوتابخانەکان و منداڵانی کورددا دابەش دەکرێن.

هەروەها سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی باسی لەوە کرد، ئەم پاڵپشتییە تەنیا لە پەرتووکدا کورت نابێتەوە، بەڵکو حکومەت توانیویەتی دەرفەتی خوێندنی ئۆنلاین بە هەر پێنج شێوەزارە سەرەکییەکەی کوردی بڕەخسێنێت و تەواوی پێداویستییەکانی فێربوون بخاتە بەردەست کوردستانیان، بۆ ئەوەی زمانەکە لە فەوتان و لەناوچوون پارێزراو بێت.

بەڕێوەبردنی قوتابخانە کوردییەکان لە وڵاتانی ئەورووپا تێچوویەکی زۆری مادی و پێداویستیی بەردەوامی بە سەرچاوەی زانستی هەیە، کە زۆرجار لە توانای رەوەندی کوردیدا نەبووە، هاتنەپێشەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و بارەگای بارزانی بۆ دابینکردنی پەرتووک، مەنهەج و پاڵپشتیی مادی، ئەو بارە قورسە لەسەر شانی چالاکوانانی تاراوگە سووک دەکات و پرۆسەی پەروەردەی کوردی لە هەوڵی ئارەزوومەندانەوە دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی دامەزراوەیی فەرمی.

 

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

___

فەرەنسا :- هەوڵدەدات سزای لە سێدارەدان لە جیهاندا هەڵبووەشنێتەوە

KDC

یاداشتنامەی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆکرا.

Harmn

بەلجیکا: حاکمی شاری لۆڤین پەیوەندی خۆیان و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بە گرنگ وێناکرد

Harmn