KDC

لوکاشینکۆ و مێرکل ڕازین بچنە دانوستان لەسەر چارەکردنی قەیرانی کۆچبەران

بەپێی میدیاکانی نزیک لە خزمەتگوزاری ڕۆژنامەوانی سەرۆککۆماری بیلاروس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا بەوەکالەت گفتوگۆیان کردووە.

سەرۆکی بیلاروس ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا بەوەکالەت ئەنگێلا مێرکل، ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا، قەیرانی کۆچبەرانی سنووری نێوان بیلاروس و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێکرد و، گەیشتنە لێکتێگەیشتن لەسەر ڕێوشوێنەکان بۆ چارەکردنی کێشەکان.

لەسەر کردارەکانی دابێت بۆ چارەکردنی کێشەکانی ئێستا، ئەوان ڕازی بوون کە کێشەکە بە تەواوی بەرزبکاتەوە بۆ ئاستی بیلاروس و یەکێتی ئەوروپا، هاوکات بەرپرسانی پەیوەندیدار کە لە هەردوولادا دەستنیشانیان کراون، دەچنە دانوستانەوە بۆ چارەکردنی.

لە هەفتەی ڕابردوودا هەزاران کۆچبەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقی لە سنووری بیلاروسیا و پۆڵەندی کۆبوونەتەوە بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.

پۆڵەندا هەزاران سەربازی لەسەر سنورەکانی داناوە لەگەڵ چەکی قورس و سیستمی بەرگری ئاسمانیدا، کە بیلاروس بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانێ و، بەم شێوەیەش بوونی هەواڵگری خۆی لەسەر سنوورەکە زیادکردووە.

___

پێش ئەوەی کارێکی توندڕەوی ئەنجام بدات، سوید گەنجێک دەستگیر دەکات

KDC

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

Harmn

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە

KDC