KDC

لە مۆسکۆ 38-مین ساڵیادی ئەنفالی کورد بەرز راگیرا

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستان، لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا 38-مین ساڵیادی تاوانی ئەنفالی گەلی کوردی بەرز راگرت.

پاش نیوەڕۆی 25-ی ئابی 2026  لە ناوەندی کولتوری رۆژهەڵاتناسی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا،  فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستان بۆ یادکردنەوە و بەرزراگرتنی سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالی گەلی کورد، کۆنفرانسێکی رێکخست.

لە چالاکییەکەدا نوێنەرایەتی  حکومەتی هەرێمی کوردستان و  باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەری جڤاتی کوردی سوریا  و پسپۆڕ و شارەزایانی رووس و کورد و ژمارەیەک قوتابی و لاو ئامادە بوون.

وتاری فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستان بە رێگای ئۆنلاین لە لایەن خاتوو شیرین زەکی  سەرۆکی  فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستان خوێندرایەوە، پاشان سەدا موسەیان، نوێنەری فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستان لە رووسیا وتەیەکی پێشکەشکرد.

دواتر پسپۆران و قوتابیان لە بارەی پرۆسەکانی ئەنفالی گەلی کورد و لایەنە جیاوازەکانی کولتوری کوردییەوە، چەند بابەتێکی زانستییان پێشکەش کرد،  هەر لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا، پێشەنگایەکی وێنەیی بۆ نیگارکێشی لاو نوریک موسەیان کرایەوە، کە وێنەکان گوزارشتیان لە ژیان و کولتوری گەلی کوردستان دەکرد.

 

خۆشەوی محمەد

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری جەژنی یارانی قەوڵتاسی کاکەییەکان دەکات

Harmn

ڕوسیا گەورەترین بنکەی گەنجینەی سەربازی ئۆکرانیای موشەکباران کرد

Harmn