KDC

تیپی کۆما 1 ولات لە فێستیڤاڵی تامی عەرەبی لە ئەمستردام نوێنەرایەتی کولتووری کوردستان دەکات

لە چوارچێوەی چالاکییە کولتوورییەکان لە وڵاتی هۆڵەندا، تیپی کۆما 1 ولات، وەک نوێنەری هونەر و فۆلکلۆری کوردی، بەشداری لە فێستیڤاڵی تامی عەرەبی لە شاری ئەمستردام کرد، ئەم بەشدارییە بە ئامانجی ناساندنی زیاتری میراتی نەتەوەیی و نیشاندانی دەوڵەمەندیی فەرهەنگی کوردستان بوو لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا.

لە نێو کەشێکی پڕ لە کارلێکی مرۆیی و فەرهەنگیدا، تیپی کۆما 1 ولات کە سەر بە فیدراسیۆنی هۆڵەندایە، لە فێستیڤاڵی تامی عەرەبی لە شاری ئەمستردام دەرکەوتن، تیپەکە بە پێشکەشکردنی چەندین تابلۆی هونەری و نمایشی فۆلکلۆری، توانییان سەرنجی ئامادەبووان ڕابکێشن و وێنەیەکی جوانی کولتووری کوردی لە نێو ئامادەبوواندا نیشان بدەن.

فێستیڤاڵەکە شاهیدی ئامادەبوونی بەرچاوی چەندین وڵاتی وەک میسر، جەزائیر، سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن، مەغریب، فەلەستین، ئوردن و تونس بوو، لە نێوەندەشدا، فیدراسیۆنی هۆڵەندا لە ڕێگەی تیپی کۆما 1 وڵاتەوە نوێنەرایەتی کوردستانی کرد و بە نمایشە زیندووەکانیان ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی و ڕەسەنایەتی میراتی کوردستانیان گەیاندە بینەرانی فێستیڤاڵەکە.

ئەم چالاکییە وەک هەوڵێکی بەردەوام بۆ بەهێزکردنی پردی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان گەلان ئەژمار دەکرێت، بەشداریکردنی هونەرمەندان و تیپە کوردییەکان لەم جۆرە بۆنە جیهانییانەدا، گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە دەرەوەی نیشتمان و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و هونەری کوردستان بە جیهان. ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە و بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە هونەر زمانێکی هاوبەشە و دەتوانێت گەلان لە یەکتر نزیک بکاتەوە، هەر بۆیە ئامادەیی کوردستان بە فۆلکلۆر و ڕەنگە تایبەتەکانی، جوانییەکی زۆری بە فێستیڤاڵەکە بەخشیبوو.

 

___

مرۆڤە تەنیاکان زۆرن شەماڵ پەیکەر ساز لە ئەڵمانیاوە بەرەو چیاکانی قەمچووغە

KDC

جوان ئالا: گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەڵمانیا و شام و حەلەب دەستیان پێ کردەوە

Karzan

رۆڵەکانی ئاگار، ئاگر لە چەند شوێنێکی تورکیا بەردەدەن

KDC