نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کوردستانی کرد، کە تێیدا وێڕای چەندان وتار، فیلمێکی دۆکۆمێنتاریش لەسەر ئەو تاوانە پێشکەش کرا.

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی٨ی ٢٠٢٦، شوکری بەرواری وەک نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری لە یادی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد لە هۆڵەندا کرد، کە لەلایەن KG Lobby Centre و بە بەشداریی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل و یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوە چوو.

بەشداریکردنی نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەو چالاکییەدا، جارێکی دیکە پابەندییە بە پاراستنی بیرەوەریی نەتەوەیی، پشتگیری لە هەوڵەکانی ناساندنی جینۆساید و بەهێزکردنی پەیوەندییە ناوەندییەکان لە ئەورووپا.

جێی باسە، لە رێوڕەسمەکەدا چەندان وتار و فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ئەو تاوانە دڕندانەی رژێمی پێشووی عێراق پێشکەش کرا، وەک ئاورنگ شاوەیس، ئاماژەی بەوە کرد، کە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکە و کۆمەڵێک وتار و پێشانگایەکی شێوەکاری، بوونە هەوێنی یادکردنەوەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد.


