KDC

ئەمریكا نزیكەی ١١٠ هەزار كەسی لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە 

ئیدارەی ئەمەریكا لە دەستپێكی پڕۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان، كە لە 14ی ئابەوە دەستی پێكرد، تا ئێستا، نزیكەی ١١٠ ھەزار كەسی لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ وڵاتەکەی. 

كارین ژۆن پیەر، جێگری گوتەبێژی كۆشكی سپی، لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر، نووسیوویەتی، لە 12 كاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و 200 كەسی دیكەیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حامید كارزای كابووڵەوە گواستووەتەوە. 

هەر لە تویتەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە، كە لە 12 كاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و 100 كەس بە 12 فڕۆكەی سەربازی و، دوو ھەزار و 100 كەسیش بە 29 فڕینی ھاوپەیمانی گواستراونەتەوە، وە لە دەسپێكی پڕۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتییە ئەفغانییەکان، كە لە 14ی ئابەوە دەستیان پێ كردووە، تا ئێستا، نزیكەی 110 ھەزار كەسیان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمەریكا. 

كارین ژۆن پیەر سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی كە لە كۆتایی مانگی تەمووزەوە تا ئێستا، 114 ھەزار و 800 كەس لە ئەفغانستانەوە گوازراونەتەوە.

___

کاروچالاکیەکانی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

ناوەندی بێرمینگهام ئێوارە ئاهەنگێکیان سازکرد

nusar1

ڕێپێوانی هێمنانەی ئاشتی وڵاتانی ئەوروپا دژی هێرشی ڕووسیا و پاڵپشتی بۆ گەلی ئۆکرانیا بەردەوامە

nusar1
KDC

FREE
VIEW