KDC

پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی هەرێمێکی ئەڵمانیای بردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 06-09-2026، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی زاکسن ئەنهالت لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەستیپێکرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە نەخشەی سیاسیی ناوچەکەدا دروست بکات، بەوپێیەی پێشبینییەکان ئاماژە بۆ پێشەنگییەکی بێوێنەی پارتی ئالتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) دەکەن، کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆ و دژی کۆچبەرانە.

سندووقەکانی دەنگدان لە سەعات 08:00ی بەیانییەوە بەڕووی 1.7 ملیۆن دەنگدەردا کراونەتەوە، دواین راپرسییەکان کە لەلایەن کەناڵی ZDF بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن پارتی ئالتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا 41%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت، لە بەرامبەریشدا پارتی کریستیان دیمۆکرات (CDU) کە ئێستا لەلایەن فرێدریش مێرتسەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، پێشبینی دەکرێت تەنها 23%ی دەنگەکان بباتەوە، پارتەکانی دیکەش بەم شێوەیە دابەش دەبن:

پارتی چەپ 11.5%، پارتی سۆسیال دیموکرات 8.5% و پارتی سەوزەکان 6%.

ئەم ئەنجامانە ئەگەر وەک خۆیان رابگەیەنرێن، دەبنە رووداوێکی مێژوویی، چونکە لە دوای کۆتاییهاتنی سەردەمی نازییەکان و جەنگی جیهانی دووەمەوە، ئەمە یەکەمجارە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆ بتوانێت ببێتە هێزی یەکەم و دەسەڵات لە هەرێمێکی ئەڵمانیادا بگرێتە دەست، ئەم ئەگەرە نیگەرانییەکی قووڵی لای کەمینەکان و پارتە سەرەکییەکان دروست کردووە، بەتایبەت کە هەموو لایەنەکان پێشوەختە رەتیانکردووەتەوە هیچ جۆرە هاوپەیمانییەک لەگەڵ ئەو پارتەدا پێکبهێنن.

بەرنامەی سیاسیی پارتی ئالتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر چەند تەوەری مشتومڕاوی بونیاد نراوە، لەوانە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوان بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، قەدەخەکردنی هێماکانی پەلکەزێڕینە لە ناوەندەکانی خوێندن، راگرتنی پڕۆژەکانی وزەی با و گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی وانەی مێژوودا، کاندیدی سەرەکی ئەو پارتەش متمانەی خۆی بە بردنەوەی زۆرینە نیشانداوە و جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر لایەنەکانی دیکە ئامادەی هاوکاری نەبن، ئەوا ئەوان بە تەنیا ئەرکی بەڕێوەبردنی حکومەت دەگرنە ئەستۆ.

وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر بەم ئاراستە سیاسییە، شاری ماگدێبۆرگی پایتەختی هەرێمەکە دوێنێ شەممە شایەتی خۆپیشاندانێکی فراوان بوو، کە تێیدا هەزاران کەس دژی بیری نازییەت و تووندڕەوی رژانە سەر شەقامەکان، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لە شارەکەدا بڵاوەیان پێکراوە بۆ رێگریکردن لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەک کە رەنگە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان سەرهەڵبدات.

ویلایەتی زاکسن ئەنهالت کە دانیشتووانەکەی 2.1 ملیۆن کەسە، لە ئێستادا لەلایەن هاوپەیمانییەکەوە بە سەرۆکایەتی پارتی کریستیان دیمۆکرات بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دەرەنجامەکانی ئەمڕۆ دەبنە تاقیکردنەوەیەکی سەخت بۆ توانای پارتە تەقلیدییەکان لە پاراستنی پێگەی خۆیان بەرامبەر بە هەڵکشانی راستڕۆ تووندڕۆکان.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێگا چارەی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا دەست نیشان

KDC

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC

مێرکل لە بارەی کێشەی کۆچبەران پەیوەندی بە لۆکاشینکۆوە دەکات

KDC