KDC

کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

دوێنێ کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، کە درێژە پێدەری کۆبوونەوەی یەکەم بوو.

کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، ئەوەش دوای ئەوەی لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا، کۆمیتەی بەڕێوەبەری ھەڵبژارد و، دواتریش کۆمیتەی بەڕێوەبەرییەکە چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە، بە مەبەستی دیاریکردنی کار و ئەرک و پلان لە چوارچێوەی کۆنفدراسیۆنەکە بۆ ئایندە داڕشتووە.

جێی باسە، بۆ دەوڵەمەندکردن و گفتوگۆی زیاتری بەرنامەی کار و دەنگدان لەلایەن کۆمیتەی گشتییەوە، ڕۆژی 12.02.2022 بۆ ماوی چەند کاتژمێریک کۆبوونەوەی دووەمی خۆی ئەنجامدا و، تەواوی کار و بەرنامەی خۆی بۆ ئایندە و چەندین پرسی دیکەیان تاوتوێکرد، هاوکات لە بارەیانەوە گفتوگۆ و بڕیاری پێویست وەرگیرا

___

دوو ئەندامی نۆژین لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستگیرکران

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی میری ئێزدیان و باباچاویش دەکەن

KDC

چالاکوانێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا دەسەپەێندرێت

KDC