KDC

لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بردەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە حەفتەمین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کۆبانی، سەرکەوتنێکی نوێی لە بواری سینەمای مرۆییدا تۆمار کرد و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی Repatriation بەدەست بهێنێت کە لە دەرهێنانی ستار ئەحمەدە، ئەم دەستکەوتە هونەرییە هاوکاتە لەگەڵ بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان و پێزانین بە دەزگاکە، وەک پاداشتێک بۆ ئەو خزمەتە مرۆییە بەردەوامانەی کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێشکەشیان دەکات.


لە میانی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی 7مین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کۆبانی، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە سینەماکاران و کەسایەتییە کولتوورییەکان بەڕێوە چوو، فیلمی بەڵگەنامەیی Repatriation کە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەرهەم هێنراوە، توانی پلەی یەکەم و خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست بهێنێت، لیژنەی دادوەران و ڕێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکە، وێڕای خەڵاتکردنی فیلمەکە، قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد، ئەمەش وەک نرخاندنێک بۆ هەوڵە ماندوونەناسانەکانی دەزگاکە لە دەستگرتنی لێقەوماوان و گەیاندنی پەیامی مرۆیی لە ڕێگەی هونەر و کارە مەیدانییەکانەوە.


دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕێکخراوێکی خێرخوازیی ناحکومی و بێلایەن و قازانج نەویستە، لە ساڵی 2005 لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ئەم دەزگایە لەسەر بنەمای دروشمە مرۆییەکانی مستەفا بارزانی بنیاد نراوە کە خزمەتکردنی مرۆڤ بە شانازی دەزانێت، دەزگاکە لە ساڵی 2016ەوە بە فەرمی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک ڕێکخراوێکی مرۆیی ناسێنراوە و خاوەنی مۆڵەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراقە، کە ساڵانە لە چەندین وڵاتی جیهاندا هاوکاری و پڕۆژەی مرۆیی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکات.

___

سوریا: سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا

Harmn

پرۆفایلی کافۆ

Harmn

ئەندامێتی ڕوسیا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگیرا

Harmn