KDC

شفا بارزانی سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، سەردانی ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی شاری برۆکسل کرد.

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، سەردانی دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە برۆکسل کرد و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لە گرنگیی پرۆژەی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە کرا، کە ئامانجی کۆکردنەوەی کوردستانییانی تاراوگەیە بەبێ جیاوازیی ئایدۆلۆژی بۆ دروستکردنی لۆبییەکی بەهێزی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، کە بتوانێت پشتگیری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بکات.

لە کۆتاییی دانیشتنەکەدا، دلاوەر ئاژگەیی دەستخۆشی لە شفا بارزانی و بەرپرسان و ئەندامانی ڕەوەندی کوردستانی کرد بۆ ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بە دەستیان هێناوە، هەروەها ئامادەیی خۆیانی بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەک لەپێناو بەهێزکردنی کار و چالاکییەکانیان دەربڕی.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستدرێژیکردنە سەر کوردانی رۆژئاوا بەردەوامە

KDC

نەتەوەتەکگرتووەکان یەک ملیار دۆلار ی بۆ کۆمەکی مرۆیی لە ئەفغانستان کۆکردەوە

KDC

شفا بارزانی لە برۆکسل: زانست و خوێندن کلیلی سەرکەوتنی رەوەندی کوردین بۆ خزمەتکردنی نیشتمان

Karzan