KDC

سیمینارێکی هاوبەش بۆ گەنجان و خوێندکارانی کورد لە بەلجیکا ڕێکخرا

فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی خوێندکارانی کورد لە بەلجیکا، سیمینارێکی هاوبەشیان لە زانکۆی برۆکسل بۆ گەنجان و خوێندکارانی کورد بەڕێوە برد، چالاکییەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی لاوان لە تاراوگە، پرۆسەی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی.

لە میانی سیمینارەکەدا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، جەختی لە پێویستیی پڕچەکبوونی گەنجان بە زانست و لێهاتوویی کردەوە بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی دۆزی کورد لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپادا، شفا بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە چاکسازی و گۆڕانکاری لە خودی مرۆڤ و ناوەندەکانی خوێندنەوە دەست پێ دەکات، هەر بۆیە دەستخۆشی لەو گەنجانە کرد کە لە سیستمە سیاسی و کارگێڕییەکانی دەرەوەدا گەیشتوونەتە پلەی بەرز.

لەلایەکی دیکەوە، ئەشیت مەحموود شێخۆ، ئەندامی تیمی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، باسی لە گرنگی ڕەخساندنی ژینگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی نێوان گەنجان کرد.

هاوکات یاد ئەمین، سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوان، تیشکی خستە سەر پرۆسەی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی و ڕایگەیاند کە ئامانجیان دۆزینەوەی پێگەیەکی شایستەیە بۆ کورد بە جۆرێک کە هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و ڕێزگرتن لە وڵاتانی دیکە بپارێزن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمینا و دارین یونس عومەر، دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی خوێندکارانی کورد لە بەلجیکا، جەختیان لە گرنگی زمانی کوردی و پێگەی ئەکادیمیی خوێندکاران لە زانکۆی برۆکسل کردەوە، ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە ئەم توانایانە بۆ ناساندنی پرسە کوردییەکان و گەیاندنی دەنگی گەنجان بە پەرلەمانی ئەوروپا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنرێت.

چالاکییەکە کە بە چەندین بڕگەی هونەری و مۆسیقای ڕەسەنی کوردی ڕازاوەبوو، تێیدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەم کۆبوونەوەیە دەسپێکێکە بۆ ڕێکخستنی تواناکانی گەنجان لە چوارچێوەی فیدراسیۆنێکی تۆکمەدا، تاوەکو وەک هێزێکی یەکگرتوو خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بکەن.

ئەم سیمینارە هاوبەشە لە کاتێکدا ساز دەکرێت کە ڕەوەندی کوردستانی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دروستکردنی لۆبییەکی نەتەوەیی و زانستی لە ئەوروپادا، کۆکردنەوەی گەنجان لە ناوەندە زانستییەکانی وەک زانکۆی برۆکسل، نیشانەی گۆڕانی ستراتیژیی ڕێکخراوە کوردییەکانە بەرەو کارکردنی ئەکادیمی و پیشەیی، کە ئامانجی سەرەکییان بەستنەوەی نەوەی نوێیە بە ڕەگ و ڕیشە نەتەوەییەکانیان و پێگەیاندنیان وەک هاووڵاتییەکی سەرکەوتوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا.

ئەشیت مەحموود شێخۆ، ئەندامی تیمی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، باسی لە گرنگی ڕەخساندنی ژینگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی نێوان گەنجان کرد.

___

سەدر کۆتا بڕیاری لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مالکی دا

Harmn

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە

Harmn

یەکێتی ئەوروپا بەبڕی نیو ملیار یۆرۆ هاوکاری زیاتری سەربازی ئۆکرانیا دەکات

Harmn