KDC

ماوەی وەرگرتنی سێیەمین ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی تەندروستی ئەمەریکا دەرکەوتووە، کە کاریگەری زیادبوونی ڤاکسینی دژە کۆڤیدی فایزەر و مۆدێرنا، بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە، بەڵام دوای چوارمانگ لە وەرگرتنی ژەمی دووەم، دەتوانرێت ژەی سێیەم وەربگیردرێت، بەوەش بەرگری دژی ڤایرۆسەکە بەرز دەبێتەوە.

توێژینەوەکە کە لە نێوان کۆتایی مانگی ئابی 2021 و کانوونی دووەمی 2022 ئەنجام دراوە، 93000 نەخۆش لە نەخۆشخانەکان و، زیاتر لە 240000 سەردانی سەنتەرەکانی فریاکەوتنی پەیوەست بە کۆرۆنا لە 10 ویلایەتی ئەمەریکای لە خۆی گرتووە.

لە هەردوو قۆناغەکەدا، ڕێژەی کاریگەربوون لە دوای ژەمی سێیەم، هەمیشە بەرزتر بووە لە دوای ژەمی دووەم، بە گوێرەی سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشی.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە، کە وەرگرتنی سێیەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە 91٪ کاریگەری لەسەر تووش بوو و چوونی بۆ نەخۆشخانە کەم دەکاتەوە.

جێی باسە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی ڕاوێژکاری تەندروستی کۆشکی سپی، هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند لەوانەیە لە داهاتوودا خەڵکی زیاتر لاواز بن، بە تایبەت کەسانی بەساڵاچوو بەرگری جەستەیان کەمتر دەبێتەوە

___

سوید: شەش پەنابەر بە گومانی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئاندادەستگیر کرد

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی شاری هەولێر دەکات

Harmn

هەولێر: تاهیر هەورامی لەگەڵ کلارا ئەمین و هەڤاڵ ئدریس کۆبووەوە

Harmn