KDC

پزیشکێکی کورد پۆستێکی باڵا لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی بەریتانیا وەردەگرێت

دکتۆر گۆران عەبدوڵڵا زەنگەنە، پزیشک و پسپۆڕی دیاری بواری پزیشکی و تەندروستی گشتی، بە فەرمی وەک ڕاوێژکار و سەرپەرشتیاری پزیشکانی پسپۆڕ لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی ئیدینبەرە لە بەریتانیا دەستنیشان کرا.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی ئیدینبەرە کە لە 4ی سێپتەمبەری 2026 دەرچووە و ئاراستەی دکتۆر گۆران عەبدوڵڵا کراوە، ناوبراو بۆ ماوەی 3 ساڵ لە پۆستی سەرپەرشتیاری کاروباری پزیشکانی پسپۆڕ و هاوئاست دەستبەکار دەبێت و ئەرکەکەی تا کۆتایی مانگی سێپتەمبەری 2029 بەردەوام دەبێت.

لە نووسراوەکەدا کە لەلایەن دکتۆر لێسلی داوسن، سکرتێری کۆلێژەکەوە واژوو کراوە، دەستخۆشی و پێزانین بۆ دکتۆر گۆران دەربڕدراوە لە بەرامبەر لەئەستۆگرتنی ئەو ئەرکە پیشەییە گرنگە لەسەر ئاستی بەریتانیا.

دکتۆر گۆران عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە  دەکات کە خۆشحاڵە بە دەستنیشانکردنی وەک ڕاوێژکار لەو ناوەندە ئەکادیمی و پزیشکییە دێرینەدا، ئەوەش وەک دەستکەوتێکی پیشەیی و زانستیی گرنگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادەنرێت.

دکتۆر گۆران عەبدوڵڵا زەنگەنە قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندن و ڕاهێنانی پزیشکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو کردووە، دواتر لە ڕێگەی زەمالەی فۆڵبرایتەوە ماستەری لە سیاسەتی تەندروستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەندروستی جیهانی لە زانکۆی ئیدینبەرەی سکۆتلاند و بڕوانامەی ئەندامێتی لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی بەریتانیا و ئیدینبەرە هەیە.

لە ئێستادا لە پاڵ کارە کلینیکییەکانی وەک ڕاوێژکاری پزیشکی فریاکەوتن و گشتی لە سیستمی تەندروستی نیشتمانیی بەریتانیا لە سکۆتلاند، هاوکات سەرپەرشتیاری پزیشکانی دەرچووی بیانییە لە تەندروستی لۆسیان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی جیهانیی سیستمەکانی تەندروستییە، دەستنیشانکردنی ناوبراو لەم پۆستە نوێیەدا ڕەنگدانەوەی پێگەی زانستی و توانای بەرزی ناوبراوە لە سەرکردایەتیکردن و پەرەپێدانی کادیری پزیشکی لەسەر ئاستی بەریتانیا و جیهاندا.

 

___

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت

KDC

ئیسرائیل 1,5 ملیار دۆلار بۆ ئامانجگرتنی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران دابین دەکات

KDC

لەهێرشی چەکداریدا بۆ سەر هێزەکانی ئێران لە ناوچەی ڕەققە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

KDC