چەند ئەندامێکی کۆمێتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە چالاکییەکی یادکردنەوەی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی کرد، کە لە سوید بەڕێوە چوو.

هەریەکە لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کە بریتیبوون لە، شەرمین بۆزئەرسلان و کۆڤان ئامێدی، بەشدارییان لە چالاکییەک کرد، کە بۆ ساڵیادی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ساز کرابوو.

پارتە سیاسییە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە رێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، کۆ بوونەوە و بۆنەیەکی یادەوەرییان لە ناوچەی ئۆدێنپلانی ستۆکهۆڵم بەڕێوە برد.

لە بۆنەکەدا ژمارەیەک لە کوردان و چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەشدارییان کرد و یادی ژینا ئەمینییان کردەوە.

