KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

کوردستانییانی تێکۆشەر لە دیاسپۆرا
پێشمەرگە قارەمانەکان
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ناوی سەرجەم کوردستانییانی دیاسپۆرا لە سەرانسەری جیهاندا، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مەزن و مێژووییە لە تەواوی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات، کە بە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و بونیادنانی سوپایەکی نیشتمانیی سەردەمییانە شکۆدار بوو.
ئەم دەستکەوتە ستراتیژی و نەتەوەییە، بەرەنجامی ڕوانینی قووڵ، سووربوون و ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو، کە هەمیشە یەکخستنی پێشمەرگەی وەک زامنی مانەوە و پاراستنی قەوارەی نیشتمان داناوە، لەم ڕوانگەیەشەوە، دەستخۆشی لە ئیرادە و هەوڵی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە بەوپەڕی بەرپرسیاریێتییەوە ئەم پرۆسە گرنگەیان گەیاندە ئەم قۆناغە مێژووییە.
بۆ کوردستانییانی تاراوگە، ئەم یەکگرتنە مایەی سەربەرزییەکی گەورەیە و پێگەی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیی کوردستان زۆر بەهێزتر دەکات، وەک هەمیشە، دەنگ و پشتیوانی بەهێزی ئەم سوپا نیشتمانییە دەبین لە ناوەندە جیهانییەکاندا.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و خەباتی نەپساوەی پێشمەرگە.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
21 ئەیلوولی 2026

___

ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین بەشداری مەراسیمی ماتەمینی قوربانییەکی تیرۆریان کرد

Harmn

هۆڵەندا: پلاتفۆڕمی کۆمەڵەی کوردی بۆ کاری هاوبەش داوای بە ئەندام بوونی لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

Harmn

ڕوسیا داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا دەکات

Harmn