KDC

ئۆکرانیا: دوای گەمارۆیەکی درێژ دەیان هاوڵاتی کارگەی ئەزۆڤستاڵ لە ماریۆپۆل بەجێدەهێڵن

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممەڕایگەیاند نزیکەی ٥٠ هاوڵاتی لە کارگەی ئەزۆڤستال لە بەندەری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆڵ چۆڵکراون

وەزارەتی ناوبراو لە تلگرام کەدواهەمین مۆڵگەی سوپای ئۆکرانیا لە شارەکە وتی “لە 30ی نیسان دوای ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی، دوو گروپی خەڵکی مەدەنی بینای نیشتەجێبوونیان لە نزیک ناوچەی کارگەی ئەزۆڤستەلی مێتاڵ بەجێهێشت”

دەسەڵاتدارانی ڕووسیا دووپاتیان کردەوە کە “پەناگە، خواردن و چاودێری پزیشکی بۆ هەموو هاوڵاتیان دابین دەکرێت”. دەسەڵاتداران دیارییان نەکرد کە گرووپی یەکەم لە کوێ گوازراونەتەوە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە کاروانێکی ئۆتۆمبێل و پاس کە بە ڕەمزی حەرفی زێد ” گەشت دەکەن، کە بووە سیمبولی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا لەم ململانێیەدا، پیشان دەدرێت

___

لەسەدا 83ی هاووڵاتیانی تورکیا ئاکەپە بە هۆکاری خراپی ئابووری دادەنێن 

KDC

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد

Harmn

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەڤەری واشنتن دامەزرا

Harmn