KDC

پەرلەمانتارە کوردەکەی رووسیا بۆ جاری حەوتەم بۆ ئەندامی پەرلەمان سەرکەوتنی بەدەستهێنا

زەلیمخان موتسۆیێڤ، تەنیا پەرلەمانتاری کوردە لە رووسیا، بۆ حەوتەمین جار وەک بەربژێرێکی سەربەخۆ لە هەرێمی پێرڤە ئوڕاڵسک بە دەنگێکی زۆر بۆ خولی نۆیەمی پەرلەمانی رووسیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە رۆژانی 18  و 19 و 20-ی ئەیلول 2026 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی روسیا بەرێوەچوو،  زیاتر لە 3  و 100 ھەزار  پاڵێوێراو کێبرکێیان لەسەر 450 کورسی  دەکرد. ناوچەی پێرڤە ئورالسکی رووسیا، زۆربەی دانیشتوانەکەی رووس و میللەتانی ترن، بەڵام بەهۆی ئەو خزمەتە بەرچاوانەی زەلیمخان پێشکەش بە هەرێمەکەی کردووە، هەر حەوت جارەکە خەڵکی ناوچەکە بە زۆرینەی دەنگ، پاداشتی ئەرک و ماندووبوونی و خزمەتەکانی دەدەنەوە و وەک نوێنەری خۆیان دەینرێنە پەرلەمانی رووسیای فێدراڵ.

زەلیمخان موتسۆیێڤ  لە ١٣ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٩ لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە.

ساڵی ١٩٨٩ کۆلێژی ئابوری و رێکخستنی بیناسازی لە ڤۆڵگەگراد تەواوکردووە.

ساڵی ١٩٩٩ لە هەرێمی پێرڤەئوراڵسک، بۆ یەکەمجار وەک  پەرلەمانتاری سەربەخۆ هەڵدەبژێردرێت بۆ پەرلەمانی رووسیا، لەهەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی پەرلەماندا  ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و بۆ حەوتەمین جار زۆرینەی دەنگەکانی ناوچەی پێرڤە ئوراڵسکی بەدەستهێنا و  بۆ ماوەی پێنج ساڵی بوویەوە ئەندامی ئەنجوومەنی دوومای رووسیا.

 

خۆشەوی محەممەد

___

بایدن: ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر

KDC

بەریتانیا: وێڕای بەشداری ناوەندی بێرمینگهام لە دیداری فیلم خەڵاتیش درایە بەرپرسی ناوەندەکە

Harmn

لە دوو کۆبوونەوەی جیادا، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ، لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ سەرۆک شارەوانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی شارێکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە

KDC