KDC

تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی سێ دەروازەی فڕۆكەخانەی كابووڵی رادەگەیەنێت

بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێد، دوای پاشەكشەی هێزەكانی ئەمەریكا لەسێ دەروازەی فڕۆكەخانەی كابووڵ، ئێستا چەكدارەكانیان كۆنترۆڵی ئەو دەروازانەیان لە ئەستۆدایە.

ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین، لە زاری ئینهام الله سامانجانی، بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان بڵاویكردووەتەوە، یەكێ لەو دەروازانەی فڕۆكەخانەی كابووڵ، كە كۆنترۆڵیان كردووە، بەشی سەربازی فڕۆكەخانەكەیە، لە ئێستا سوپای ئەمەریكا كۆنترۆڵی بەشێكی كەمی فڕۆكەخانەكەی كردووە، ئەویش ئەو ناوچەیەیە كە سیستمی راداری لێیە.

هەیینی رابردوو، بزووتنەوەی تاڵیبان بڵاویكردەوە، چەكدارانیان چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی كابووڵ و دەستیان بەسەر دەروازەی سەربازی فڕۆكەخانەدا گرتووە.

___

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات

KDC

زۆرترین ڕێژەی توش بوون بەڤایرۆسی کرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا

KDC

بەریتانیا چاودێری ئەلکیترۆنی لە جەستەی پەنابەرانی نایاسایی دادەنێت

Harmn