KDC

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەکەوێت

بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵه‌تی سلێمانی دوادەخرێت و، دەزگای فیستیڤاڵەکەش دەڵێ، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوەیە.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ کاتی بەڕێوەچوونی بۆ مانگی تشرینی دووەم دوادەکەوێت.

راگەیاندراوەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دوادەکەوێت.

بڕیارە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە بەرواری 2021/11/11 بۆ 2021/11/17 سازبکرێت.

___

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلانی ساڵی ئایندەی خستەڕوو

Harmn

لە پێناو تەندرووستییەکی باش و لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەم کارانە بکەن

KDC

سوید:چەند پەرلەمانتارێک و سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی لە پەروەردەی زمانی کوردی دەکەن

Harmn