KDC

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەکەوێت

بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵه‌تی سلێمانی دوادەخرێت و، دەزگای فیستیڤاڵەکەش دەڵێ، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوەیە.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ کاتی بەڕێوەچوونی بۆ مانگی تشرینی دووەم دوادەکەوێت.

راگەیاندراوەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دوادەکەوێت.

بڕیارە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە بەرواری 2021/11/11 بۆ 2021/11/17 سازبکرێت.

___

هۆڵەند: دیدارێک لەگەڵ ماڵی شارەوانی موردایک لە زەیڤن بێرخن

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوە

nusar1

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

nusar1