KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی جەما لە کوردانی ئێزدی دەکات

بەڕێزان میری ئێزدییان و ئەندامانی جڤاتی ڕۆحانی
خوشک و برایانی بەڕێزی ئێزدی لە کوردستان و سەرانسەری جیهاندا
ڕەوەندی نیشتمانپەروەری کوردستان لە تاراوگە

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما، گەرمترین و دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، سەرجەم کەسایەتییە ئایینییەکان و تەواوی خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە نیشتمان و دیاسپۆرا دەکەین، لەم بۆنەیەدا هیوای جەژنێکی پڕ لە ئارامی، خۆشی و تەندروستی بۆ هەمووان دەخوازین.

پێکهاتەی دێرین و ڕەسەنی کوردی ئێزدی، بەشێکی بنەڕەتی و لەمێژینەی مێژوو، کولتوور و ناسنامەی نەتەوەییمان پێکدەهێنن، ئەو خۆڕاگری، کۆڵنەدان و دڵسۆزییەی کە خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە پاراستنی دابونەریت و باوەڕ و ڕەسەنایەتیی خۆیان نیشانیان داوە بە درێژایی مێژووی پڕ لە قوربانیدان، مایەی شانازی و پێزانینی بێپایانی هەموو گەلی کوردستانە.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کاتێکدا لەگەڵ ئێوەدا ئەم جەژنە بەرز رادەگرێت، جەخت لەسەر پەیامی هەمیشەیی خۆی دەکاتەوە لە پتەوکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لێبوردەیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان، هەروەها پشتیوانیی بێمەرجی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی ئێزدییان، ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی شەرەفمەندانەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ سەر زێدی پیرۆزی باوباپیرانیان.

هیوادارین ئەم 7 ڕۆژەی جەژن و ڕێوڕەسمە پیرۆزەکانی لالش ببێتە مایەی سڕینەوەی ئازارەکان، بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا لەگەڵ نیشتمان، هەروەها سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایەتی.

جەژنی جەماتان پیرۆز بێت، هەمیشە لە سایەی بەختەوەری و سەرفرازیدا بژین.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
7ـی تشرینی یەکەمی 2026

___

لەنێوان سنووری فەڕەنسا و ئیتالیا ڕێگری لە کۆچبەران دەکرێت

KDC

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کوردێکی نیشتەجێی ئە شارە کۆبوونەوە

Harmn

بە تۆمەتی هەوڵ بۆ ئەنجامدنی پلانی هێرش، پۆلیسی ئەڵمانیا بەسەر ماڵێکدا دەدەن

KDC