KDC

چەند مامۆستایەکی کورد لە لیستی باشترین زانایانی جیهان تۆمار دەکرێن

هەشت مامۆستای زانکۆکانی پۆلەتەکنیکی هەولێر، سەلاحەدین و گەرمیان، لە لیستی باشترین ٢٪ی زانایانی جیهاندا تۆمار کران، کە بە پشتبەستن بە داتاکانی سکۆپەس و ئیلسیڤیەر ئامادە دەکرێت.

لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر چوار مامۆستا، لە زانکۆی سەلاحەدین دوو مامۆستا و لە زانکۆی گەرمیانیش دوو مامۆستا ئەم دەستکەوتەیان بە دەست هێناوە.

ئەم ڕیزبەندییە بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی توێژینەوەی زانستی، ژمارەی سایتەیشن و پێوەری (H-index) ئامادە دەکرێت و ئەم دەستکەوتە وەک سەرکەوتنێکی زانستی بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

___

هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگری دارستانەکەی مێرسین دەدرێت

KDC

حەسەکە: کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگەیاند

Harmn

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی کارگێری ناوەندی سویسرا کۆبوونەوە

Harmn