KDC

تاڵیبان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێ، ئێستا وڵاتەكەیان ئازادە و سەربەخۆیی بە دەستهێناوەتەوە.

محەمەد نەعیم، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوایین سەربازی ئەمەریكا فڕۆكەخانەی كابووڵی جێهێشت، ئەوەش بەلایانەوە، وەرچەرخانێكی گەورەیە لە شەڕی 20 ساڵی ئەمەریكا و تاڵیبان.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دوایین سەربازی بیانی خاكی ئەفغانستانی جێهێشتووە، ئێستا هەموو ئەفغانستان لە ژێر دەستی بزووتنەوەی تاڵیباندایە و، وڵاتەكەیان ئازادە و سەربەخۆیی بە دەستهێناوەتەوە، هەروەها فڕۆكەخانەی كابووڵیش لە ژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەواندایە.

شەوی ڕابردوو، ئەمەریكا دوای 20 ساڵ مانەوە، لە ئەفغانستان كشانەوەی دواین هێزی سەربازی لەو وڵاتە راگەیاند، فەرماندەی فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمەریكاش ئاشكرایكرد، زیاتر لە 123.000 كەسیان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە و ئەمڕۆش دواین هێزی وڵاتەكەیان كشاندووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بزووتنەوەی تاڵیبان هۆشداریدایە ئەمەریكا لە دوای 31ی ئەم مانگە نابێت هیچ هێزێكی ئەمەریكی لە ئەفغانستان بمێنێتەوە.

___

ئێران سزای سێدارە بەسەر پێکهاتە جیاوازەکان دەسەپێنێ، زیاتر لە نیوەیان کوردن

KDC

بەریتانیا: بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو

nusar1

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW