KDC

تاڵیبان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێ، ئێستا وڵاتەكەیان ئازادە و سەربەخۆیی بە دەستهێناوەتەوە.

محەمەد نەعیم، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوایین سەربازی ئەمەریكا فڕۆكەخانەی كابووڵی جێهێشت، ئەوەش بەلایانەوە، وەرچەرخانێكی گەورەیە لە شەڕی 20 ساڵی ئەمەریكا و تاڵیبان.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دوایین سەربازی بیانی خاكی ئەفغانستانی جێهێشتووە، ئێستا هەموو ئەفغانستان لە ژێر دەستی بزووتنەوەی تاڵیباندایە و، وڵاتەكەیان ئازادە و سەربەخۆیی بە دەستهێناوەتەوە، هەروەها فڕۆكەخانەی كابووڵیش لە ژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەواندایە.

شەوی ڕابردوو، ئەمەریكا دوای 20 ساڵ مانەوە، لە ئەفغانستان كشانەوەی دواین هێزی سەربازی لەو وڵاتە راگەیاند، فەرماندەی فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمەریكاش ئاشكرایكرد، زیاتر لە 123.000 كەسیان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە و ئەمڕۆش دواین هێزی وڵاتەكەیان كشاندووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بزووتنەوەی تاڵیبان هۆشداریدایە ئەمەریكا لە دوای 31ی ئەم مانگە نابێت هیچ هێزێكی ئەمەریكی لە ئەفغانستان بمێنێتەوە.

___

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

Harmn

ناوەندی هانۆڤەر یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

Harmn

تاهیر هەورامی پێشوازی لە ئەندامی لیژنەی تۆپی پێی دانکورد (Dankurd)کرد

Harmn