KDC

بەلجیکا چەندان کەمپی پەنابەران دادەخات

بەلجیکا بڕیاری دا، چەندان کەمپی پەنابەرانی تەمەن خوار هەژدە ساڵ دابخات، ئەوەش نیگەرانیی لێ کەوتەوە.

دەزگای فیداسیلی بەلجیکا بڕیاری دا، کە ٥٦٠ کەمپی تایبەت بە منداڵان و هەرزەکارانی پەنابەر دابخات. بەوەش ناڕەزایەتیی یەکێتیی کرێکارانی لێ کەوتووەتەوە، چونکە نزیکەی ٥٣ پۆستی کار دەخاتە مەترسییەوە.

فیداسیل، کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو پەنابەرە منداڵانە دەگێڕێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بە خۆیەوە بینیوە. دەشڵێت، بەشێک لە شوێنەکان بۆ خێزان و کەسانی سەڵت تەرخان دەکرێن.

بەڵام یەکێتیی کرێکاران هۆشداری دەدەن، کە ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کوالێتیی چاودێریی پەنابەرانی منداڵ و توانای کەمپەکانی وەرگرتن لاواز دەکات، کە بەلجیکا هێشتا ڕووبەڕووی قەیرانی شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران بووەتەوە.

___

متمانەی هاووڵاتیانی سوید بەرانبەر تەندروستی وڵاتەکەیان دژی کۆرۆنا کەم بووەتەوە

Harmn

کۆمسیۆنی ئەوروپا: پویستیمان بە 195 ملیار یۆرۆیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە وزەی ڕوسیا بهێنین

Harmn

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەگەڕێتەوە

KDC