شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی مستەفا ئەحمەد سۆفی، ئامۆزای ئیسماعیل مستەفا، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی بڵاوکردەوە و بە ناوی خۆی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی ئیسماعیل مستەفا و خێزان و کەسوکاری کرد.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز ئیسماعیل مستەفا و خێزانەکەی
بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئامۆزاتان، خوا لێی خۆش بێت، مستەفا ئەحمەد سۆفیم بیست.
بە بۆنەی ئەم خەمە گەورەیەوە، بە ناوی خۆم و بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم پێشکەش بە ئێوە و خێزانی بەڕێزتان و هەموو کەسوکارتان دەکەم.
خوا لێی خۆش بێت، مستەفا ئەحمەد سۆفی کەسێکی بەڕێز و دڵسۆز بوو، شوێنی بەهەشت بێت و خوای گەورە بە بەزەیی خۆی شادی بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت، لەم خەمە گرانەدا هاوبەشتانین.
سەرتان ساغ بێت و شوێنی بەهەشت بێت.
شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی
لە بارەگای بارزانی
02.11.2026


