دەقی بەیاننامەکە:
بانگەوازی هاوپشتی و هاوکاریی مرۆڤایەتی بۆ خەڵکی هەولێر
هەولێر، ئەو شارەی کە هەمیشە بووە پەنا و پشتیوانیی خەڵکی لێقەوماو، ئەمڕۆ خۆی پێویستی بە هاوکاریی ئێمە هەیە.
بەهۆی باران و لافاوی توندەوە، هەزاران خێزان زیانیان پێگەیشتووە و ژمارەیەکی زۆر ماڵ و پەناگەی خۆیان لە دەست داوە. سەرما و قەیرانی سووتەمەنی و وزەش بارودۆخەکەیان خراپتر کردووە.
داوا لە هەموو کوردانی ئەورووپا و جیهان و هەموو مرۆڤدۆستان دەکەین، بەپێی توانای خۆیان یارمەتیی خێزانە زیانلێکەوتووەکان بدەن؛ بە بەخشینی پارە، خواردن، جل و بەرگی گەرم، سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکان.
هەولێر لە کاتی پێویستدا لەگەڵ ئێمە بوو؛ ئێستا نۆرەی ئێمەیە لەگەڵی بین!
با بە هاوپشتی و یەکگرتوویی لە تەنیشت خەڵکی هەولێر بووەستین.
هەولێر ماڵی هەموومانە و ئازاری هەولێر ئازاری هەموومانە.
د. ڤیان یوسف
سەرۆکى گشتیى
فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە ئەڵمانیا
د.مستەفا عەلى
سەرۆکی گشتىی
یەکێتیی پزیشکانی كورد له ئەڵمانيا



