خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەرهاد محەممەد
ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ستافی گۆڤاری گوڵان
زۆر خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، کاک فەرهاد محەممەد.
کاک فەرهاد ڕۆژنامەنووسێکی دڵسۆز و بەئەزموون بوو، ساڵانێکی زۆر بە بەرپرسیارێتییەوە لە بواری ڕاگەیاندنی کوردیدا کاری کرد و وەک سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان جێدەستی دیار بوو.
بەناوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی، هەموو ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و هاوکارانی لە ستافی گۆڤاری گوڵان دەکەین،لەم خەمەدا خۆمان بە هاوبەشتان دەزانین.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، دڵنەوایی و سەبووریش بە ئێوە و هەموو کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
13ـی تشرینی دووەمی 2026

